لە سلێمانی پشیلەیەک شەقامێکی بێ کارەبا کرد

لە شاری سلێمانی پشیلەیەک شەقامێکی بێ کارەبا کرد و بووە هۆی گیانی لەدەستدانی خۆشی.
یەکشەممە 10ـی ئاداری 2025، سیروان محەممەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمڕۆ چەند کاتژمێرێک کارەبای شەقامی ئارام لە شاری سلێمانی پچڕا، دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت پشیلەیەک بۆ خۆ گەرمکردنەوەی چووهتە سەر بگۆڕ (محاویلە)ـیەک و شۆرتی کارەبای دروست کردووە.
سیروان محەمەد، گوتیشی: کاتێک گەیشتینە شوێنەکە بینیمان پشیلەکە گیانی دهرچووبوو، دوای گۆڕینی کاری فیوزی کارەبا بۆ شەقامەکە گەڕایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گوتەبێژی کارەبای سلێمانی، ئەمساڵ ئەم حاڵەتە سێیەم جارە دووبارە دەبێتەوە و بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە پشیلەکان دەچنە شوێنی بگۆڕهكان.