ڕووسیا: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی توندوتیژییه‌كانی سووریا‌ن

نوێنه‌ری هه‌مه‌یشیی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی توندوتیژییه‌كانی سووریا‌ن.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ڤاسیلی نیبێنزیا، نوێنه‌ری هه‌مه‌یشیی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا به كۆی ده‌نگ ڕه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و توندوتیژییه‌كانی سووریایان كرده‌وه.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د لە پارێزگای لازقیە كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌له‌وین ڕووی دا و دواتر پێكدادانه‌كان جه‌بله و بانیاس و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناوچە عەلەوییەکانی گرته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه قوربانی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و ڕووداوانه له ئه‌نجامی كوشتنی ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌منیی هێزه‌كانی حكوومه‌تی نوێ له لایه‌ن پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ریان هه‌ڵداوه و دواتر "جه‌ماوه‌ر ناڕێكخراو له خه‌ڵكی ئاسایی و چه‌كدار"، هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه و ئه‌و "كوشتارگه‌یه‌ی دژ به عه‌له‌وییه‌كان"ـی لێ هاتووه‌ته ئاراوه.
له لای خۆیه‌وه ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندووه: "ئەوەی ڕوودەدات هیچ پەیوەندییەکی بە پشتیوانی و دژایەتیکردنی ڕژێمی پێشووی ئەسەدەوە نییە، به‌ڵكوو کۆمەڵکوژیی تایفییە بە ئامانجی دەرکردنی عەلەوییەکان لە ماڵ و شوێنی خۆیان".
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وڵاته‌كه ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به پێی توانا بارودۆخه‌كه ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوكات ڕه‌تی كردوه‌وه، ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات كه ده‌ستیان له كوشتنی عه‌له‌وییه‌كان هه‌بووه. هه‌روه‌ها لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرائیلیشی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه ڕایانگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شه‌رع بووه‌ته هه‌ڕه‌شه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له دوای 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024ـوه كه ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست، به‌رده‌وام دڵنیاییان داوه‌ته‌وه كه‌مینه و پێكهاته‌كانی سووریا، به‌ڵام عه‌له‌وییه‌كان ترسیان له كاردانه‌وه‌ی توند هه‌بووه به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌یانه.
عەلەوییەکان ژماره‌یان نزیكه‌ی ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌سه، له كاتێكدا كه‌مینه‌ن و ته‌نیا نزیكه‌ی ڕێژه‌ی 9%ـی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته زۆرینه سوننییه، پێك ده‌هێنن.