ترەمپ داوای ئیلیزابێس تسۆرکوڤ لە عێراق دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو توێژەرە جووەی لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە ڕفێندرا، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەردانی عێراقی کردووە.
سێ سەرچاوەی ئەمنیی با ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئیلیزابێس تسۆرکوڤ، ئەو توێژە ڕووسیەی لە عێراق لەلایەن گروپەچکەکدارەکانەوە ڕفێندرا، ئادەم بوهلەر، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان بەنهێنی سەردانی عێراقی کردووە.
هاوکات، چەند بەرپرسێکی باڵای عێراقی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ئاماژەیان بەوەداوە. ئەمەریکا پێشنازی کردووە لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو توێژەرە جووە، شەش ئەندامی حزبوڵای عێراقی لە زیندانەکان ئازاد بکرێت، بەڵام بە نەرێنی وەڵامی دراوەتەوە.
لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز باس لەوەدەکات؛ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی توندی بە بەرپرسانی عێراقی داوە لەوەی چارەنووسی ئیلیزابێس تسۆرکوڤ ئاشکرا بکەن.