عامری: لەگەڵ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن نین و هیوادارین سەدر بگەڕێتەوە
ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای گفتوگۆكانیان، به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق هێرشه‌كانیان ڕاگرت. ئاماژه به‌وەش ده‌دات، هیوادارن سه‌در بگه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی.
هادی عامری، ئه‌منیداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در، لــە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ڕزگارکردنی عێراق لەو زیانانه‌ی لە ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن، هەبوو، چونکە دوای گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی مقاوه‌مه، ئەوان هێرشه‌كانیان ڕاگرت."
لەبارەی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، عامری ئاماژه‌ی به‌وه دا "پێشنیازم بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكه‌ن و لەوانەیە دواجار به دوو لیست به‌شداریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها كۆده‌نگییه‌ك له‌ناو هێزه‌كانیان هه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن جارێكی دیكه هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێك بهێننه‌وه."
ئه‌منیداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، لەگەڵ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و سیستمی فرە بازنه‌یی نین، به‌ڵام هیوادارن سەدر بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی و ڕۆڵی کاریگەری تێدا بگێڕێت.