گەندەڵییەکی نوێ لە شارەوانیی پارێزگای دیوانییە ئاشکرا کرا

ڕۆژانه چه‌ندان گه‌نده‌ڵی له عێراق ئاشكرا ده‌كرێن كه له‌سه‌ر سامانی گشتی گوژمه‌ی گه‌وره له پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا به‌فیڕۆ دراوه؛ پارێزگای دیوانییه یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی خوارووی عێراق كه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌دا گه‌نده‌ڵییه‌كی نوێ ئاشكرا كراوه.
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌دا، دهركهوتووهته گه‌نده‌ڵی له كڕینی كه‌لوپه‌لی چاككردنه‌وه و پارچه‌ی یه‌ده‌گی پێدوایستییه‌كانی شاره‌وانیی پارێزگاكەدا كراوه.
له‌م باره‌وه، حه‌سه‌ن هیلالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه به كه‌ناڵی "السومریة نیوز"ـی گوتووه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی شاره‌وانیی دیوانییه له ساڵی 2024ـدا پێشكه‌شی كردووه، زۆر كه‌متره له بڕ و قه‌باره‌ی ئه‌و گوژمه پارانەی خه‌رج كراون.
حه‌سه‌ن هیلالی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕی زیاتر له 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار له ساڵی 2024 بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی چاككردنه‌وه و پارچه‌ی یه‌ده‌گی كه‌رەسته و ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دیوانییه خه‌رج كراوه، لە کاتێکدا له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه کەمتر بۆ دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه خه‌رج كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ده‌یان و سه‌دان پارچه و كه‌لوپه‌ل له كۆگای تایبه‌تی شاره‌وانیی شاره‌كه هه‌ڵگیراوه كه نیوه‌یان زیاتر ماوه‌یان به‌سه‌رچووه.
حه‌سه‌ن هیلالی گوتووشیه‌تی: به‌رپرسانی شاره‌وانییه‌كه پشكیان له‌و گه‌نده‌ڵییانه هه‌یه و پاره‌ی ته‌رخانكراویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بردووه و به‌كار هێناوه.
له لای خۆیانه‌وه، چالاكوانان و كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگای دیوانییه به توندی ڕه‌خنه‌یان له‌و گه‌نده‌ڵییانه و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی گرتووه، لەبەر ئەوەش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و داخستنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئه‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن.