پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دوو کەس بە تۆمەتی دزی و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستگیر کران.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س. ش. ک) و (د. د. ح) بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەم تۆمەتبارانە لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز کردبوو و بڕی 25 مسقاڵ ئاڵتوون و زیاتر لە 3500 دۆلار و دوو مۆبایل و یەک ئایپادیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: دوو تۆمەتبارەکە لەکاتی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکاندا بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردبوو، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر بکەین و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا چەکی بێمۆڵەتیان لەلابوو و دەست بەسەر چەکاکانیشدا گیران.