عەلی خامنەیی: ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین.

چوارشەممە،12ـی ئاداری 2025، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکامان بەدەست گەیشتووە و ئەمەریکا هەڕەشەی سەربازی دەکات.

عەلی خامنەیی، گوتی: دەتوانین وەڵامی هەڕەشەکان بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین.

لە بەشێکی قسەکانیدا، عەلی خامنەیی، ئاماژەی بەوە کرد "لەدەستدانی کەسایەتییە دیارەکانمان مانای  شکست و پاشەکشە نییە."