تره‌مپ له پلانی چۆڵكردنی غه‌ززه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ كه‌س ناتوانێت هاووڵاتییانی غه‌ززه له كه‌رته‌كه‌یان ده‌ربكات؛ هاوكات هیوا ده‌خوازێت سه‌رۆكی ڕووسیا به ئاگربه‌ست ڕازی بێت.
چوارشه‌ممه، 12ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایكڵ مارتن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرله‌ندا له كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند "هیچ كه‌سێك له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ر ناكرێت."
تره‌مپ هاوكات سه‌باره‌ت به ڕووسیا گوتی: دانوستانكارانی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ی واشنتن داوای له مۆسكۆ كردووه به پێشنیازی ئاگربه‌ستی سی ڕۆژه له‌گه‌ڵ كیێڤ ڕازی بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها هیوای خواست ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له‌سه‌ر پێشنیازیی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕازی بێت.
26ـی كانوونی دووه‌می 2025، ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: پێشنیازێکی بۆ پاککردنەوەی کەرتی غەززە هەیە و داوا لە میسر و ئوردن و سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکات، فەڵەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان، ئەمەش لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ترەمپ، کەرتی غەززەی بە ناوچەیەکی وێران‌کراو ناو برد و گوتی: هەمووان باسی چارەنووسی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەکەن، بەڵام ئێمە هەموو ئەو وێرانکارییەی هەیە، پاک دەکەینەوە و ئەگەری هەیە پلانەکە کاتیی بێت، یان درێژخایەن.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی: لە بارەی پێشنیازەکەیەوە قسەی لەگەڵ شا عەبدوڵلا، شای ئوردن کردووە و داوای لێ کردووە بەشێک لە فەڵەستینییەکانی غەززە بە پەنابەر وەربگرێت، چونکە ناوچەکە بە تەواوی وێران بووە. هەر بۆ ئەم مەبەستە، پەیوەندیی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە دەکەم.