ڕێباز حەملان: مانگی شوبات داوای دەست لەکارکێشانەوەم کردبوو

بریکاری دەست لەکارکێشاوەی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: لە مانگی شووباتەوە داوای دەست لەکارکێشانەوەم کردبوو.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، ڕێباز حەملان، بریکاری دەست لەکارکێشاوەی وەزیری دارایی عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەکەی ئاماژەی بەوە کرد، لە مانگی شوباتی ڕابردوو داوای دەست لەکارکێشانەوەم کردبوو، بەڵام  وەزیری دارایی عێراق نووسراوەکەی منی بەدڵ نەبوو، بۆیە ڕایگەیاندوە  گوایە پابەندی دەوام نەبوومە!
پەیوەست بەبابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕێباز حەملان، گوتی: داوام لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد مووچە بەگوێرەی دەستوور بەردەوام بێت، شەڕی قووت و مووچە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکڕێت، پرسی مووچەش کێشەییەکی سیاسییە و بەغدا لە زۆر بواردا غەدر لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕێباز حەملان، گوتیشی: خەڵکانێک هەن ئاراستە دەکرێن کە بەم شێوازە قسە بکەن و لە بەغدا ئاراستەیەکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات.

 
Fly Erbil Advertisment