ئەحمەد شەرع ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریای واژۆ کرد

سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی سووریای به ده‌ست ده‌گات و ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كات؛ ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسه‌كه‌ش ده‌ڵێت، فیقهی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا ڕه‌شنووسی ده‌ستووره‌كه‌ی ڕاده‌ستی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كرد و واژۆی له‌سه‌ر كرد.
ئه‌حمه‌د شه‌رع دواتر له گوته‌یه‌كدا هیوای خواست واژۆكردنی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور مێژووی نوێی سووریایه و نه‌زانی به زانین و ئه‌شكه‌نجه به میهره‌بانی ده‌گۆڕنه‌وه.
له لای خۆیه‌وه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، ڕه‌شنووسه‌كه گوزارشت له قۆناغی ئێستای وڵات ده‌كات و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، فیقهی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه، هاوكات "مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین" تێیدا جێگیر كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌كه گوتووشیه‌تی، له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا پابه‌ندیی سووریا به ڕێككه‌وتننامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت پابه‌ندیی یه‌كپارچه‌یی گه‌ل و خاكی سووریایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، قۆناغی ڕاگوزه‌ر پێنج ساڵه و سووریا پابه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان، دادوه‌ری و جێبه‌جێكردن ده‌بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی یاسادانان ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی ده‌بێت و فه‌رمانی دوورخستنه‌وه و لادان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكیش له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گه‌له‌وه ده‌بێت.
چوارشه‌ممه، 12ـی ئاداری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووریایی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه حه‌وت كه‌س بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕاسپێردراون و دوو كه‌سیان ئافره‌تن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، خاڵی یه‌كه‌می ڕه‌شنووسه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئاینی ئیسلام ئاینی فه‌رمیی كۆماری سووریایه، هاوكات فیقهی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه بۆ یاسای مه‌ده‌نی و ئازادییه ئایینی و باوه‌ڕییه‌كان و ده‌وڵه‌ت ڕێز له هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها له خاڵێكی دیكه‌دا هاتبوو، كۆماری "عه‌ره‌بی" سووری، وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نی سه‌روه‌ریی ته‌واوه‌تییه كه بریتییه له سه‌روه‌ریی جوگرافی و سیاسیی و دابه‌ش ناكرێت.
خاڵێكی دیكه‌ی ڕه‌شنووسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه داده‌نرێت و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی په‌سند ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، ده‌وڵه‌ت ڕێز له مافی به‌شداریی سیاسی و پێكهێنانی پارت و ڕێكخستنی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانیی ده‌گرێت، هاوكات پابه‌ندیشه به به‌دیهێنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگه و ڕێگگرتن له نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاشووب و دابه‌شكاری.
جه‌ختیش كرابووه‌وه،، هه‌موو هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر یاسادا له ئه‌رك و ماف‌دا یه‌كسانن و ده‌وڵه‌ت پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی بنه‌مای دادپه‌وه‌ری بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر و لێپێچینه‌وه له تاوانباران و به‌رزڕاگرتنی قوربانیان و ڕێزگرتن له "شه‌هیدان".
له خاڵێكی دیكه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، زمانی عه‌ره‌بی زمانی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته.