سێ بەرپرسی باڵای تورکیا گەیشتنە سووریا

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا سه‌ردانی سووریا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركیا ڕایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) به سه‌ردانێك گه‌یشتنه دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه‌ی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، زه‌كی ئاكتورك، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له گوتی، به وردی چاودێریی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌و هێزانه به دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی سووریا و كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه له ڕووی كرده‌ییه‌وه.