زاخارۆڤا: هه‌زاران هاووڵاتیی سووری له ئه‌نجامی توندوتیژییه‌كان خۆیان گه‌یاندووه‌ته بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نۆ هه‌زار هاووڵاتیی له كه‌ناراوه‌كانی سووریا له ئه‌نجامی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا، ڕایانكردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا له‌و وڵاته.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، نۆ هه‌زار هاووڵاتیی سووری كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن له ئه‌نجامی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له لازقییه.
ماریا زاخارۆڤا گوتی، ڕووسیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و توندوتیژی و "كۆمه‌ڵكوژی"ـیانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا ده‌كات جه‌خت ده‌كاته‌وه، كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل هیچ پاساوێكی نییه.
به پێویستیشی زانی به‌رپرسانی نوێی سووریا مافی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته به ده‌ر له هه‌ر جۆره بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژی و پێبه‌ندییه‌كی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زی و تایفی بپارێزن.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.