پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی، برای سەرۆکی قەوال و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی سەرۆکی قەوالەکە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی بههزاد سلێمان سڤۆ، سەرۆکی قەوال و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییان، پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە،" بۆ کۆچی دوایی برای دکتۆر عەبدولعەزیز سلێمان، بههزاد سلێمان سڤۆ، سەرۆکی قەوال و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییان، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: لە خوای گەورە داواکارم، گیانی بههزاد سلێمان، سەرۆکی قەوال و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییان، بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:
بەرێز قهوال بههزاد سلێمان سڤۆ
سهرۆکێ قهوالا و ئهندامێ جڤاتا ڕۆحانی یا ئێزدییان؛
ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا برایێ هەوە ( دکتۆر عهبدلعهزیز سلێمان )، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا هەوە یا بەرێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وە مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ