ئه‌ردۆغان: له چوار ده‌وڵه‌ته یه‌كه‌مه‌كه‌ین بۆ درووستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
ئه‌مساڵ به‌های هه‌نارده‌ی سه‌ربازی توركیا گه‌یشتووه‌ته 3 ملیار دۆلار

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، توركیا بووه‌ته چواره‌م وڵات له پیشه‌سازی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "كریتر"ی توركی، سه‌رۆكی توركیا گوتی: یه‌كێك له گرنگترین پڕۆژه‌كانی بواری به‌رگری توركیا، درووستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه.
گوتیشی: ئێمه ئێستا له‌و چوار وڵاته‌ین كه یه‌كه‌من له پیشه‌سازی درووستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
باسی له‌وه‌شكرد، له سووریا و لیبیا ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی توركیا رۆڵێكی دیاریان هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه‌كانی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا له 62 پڕۆژه‌وه گه‌یشتوونه‌ته نزیكه‌ی 700 پڕۆژه. بودجه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش یازده هێنده زیادكراوه و گه‌یشتووه‌ته 60 ملیار دۆلار.
سه‌رۆكی توركیا روونیشیكرده‌وه، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی به‌رگری توركیا له ساڵی 2019 ته‌نیا 248 ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 2 ملیار دۆلار.
له جیهاندا نزیكه‌ی 40 وڵات پڕۆژه‌یان له بواری درووستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هه‌یه و له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا، چین، ئیسرائیل، به‌ریتانیا، توركیا و ئێران هه‌ن.