بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دەستووری نوێی سووریا ناڕازییە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕەخنە لە دەستووری نوێی سووریا دەگرێت و دەڵێت: دەستوورەکە لەگەڵ فرەچەشنیی وڵاتەکە یەکناگرێتەوە و بڕگە و بڕیارگەلێکی هاوشێوەی سەردەمی ڕژێمی پێشوو لەخۆ دەگرێت.
پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، لە دەستووری نوێی سووریادا ڕەچاوی مافی تەواویی پێکهاتەکانی وڵات نەکراوە.
ئاماژەی بەوە دا، دەستوورەکە بڕگە و بڕیارگەلێک لەخۆ دەگرێت کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو "بەعس" پەیڕەو دەکران، هەروەها لەگەڵ فرەچەشنیی وڵاتەکە یەکناگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ده‌قی ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له كاتێكی دیكه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕاده‌ستی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر كرابوو و واژۆی له‌سه‌ر كردبوو.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م ده‌ستووره پشت به به‌ها ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌به‌ستێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی سووری به فره‌چه‌شنی و كولتوور و شارستانییه‌كه‌ی جیا ده‌كاته‌وه، هاوكات به‌شێكه له بنه‌ما نیشتمانی و مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری و سوودی له ده‌ستووره‌كانی پێشوو به‌تایبه‌تی ده‌ستووری ساڵی 1950 كه به ده‌ستووری سه‌ربه‌خۆیی ناسراوه، وه‌رگرتووه. ده‌شڵێت، ئه‌م ده‌ستووره بریتییه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی سووریا.
ده‌ستووری نوێی سووریا له 53 مادده و چه‌ندین باب پێك هاتووه، له بابی یه‌كه‌مدا كه تایبه‌ته به مادده گشتییه‌كان و له مادده‌ی یه‌كدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه "كۆماری عه‌ره‌بی سووریا" ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی جوگرفرافی و سیاسییه و دابه‌ش ناكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له به‌شێكی به‌رنادرێت.