ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند: کەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
هەینی، 14ـی ئاداری 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 1-2پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی :27پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی