کرێنشینی دۆخی هەژارانی لە عێراق سەختر کردووە

كێشه‌ی كرێچێتی و گرانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی عێراقی بووه‌ته دێوه‌زمه و بۆ ئه‌مان مانگ به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت.
هاووڵاتییانی عێراق ده‌بێت له‌گه‌ڵ كرێی مانگانه، كرێی دوو تۆڕی كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه بده‌ن، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی قورسی بۆ دانیشتوانی عێراق دروست كردووه. به جۆرێك له‌مساڵانه‌ی دواییدا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌كرێدانی خانوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی خه‌ڵكیش كردووه.
به‌بڕوای چاودێران، هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌كرێدانی موڵك له كه‌میی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونه‌وه، حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه ده‌بێت یه‌كه‌ی زیاتر و به‌نرخی كه‌متر به هاووڵاتییان بدات.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق، ڕێژه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی خاوه‌ن موڵك و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیانن سه‌دا 72.15 بووه. به‌جۆرێك دابه‌شبوونی دانیشتووان به گوێره‌ی ژینگه بەم شێوەیە دابەش کراوە، 70.17% لە شارەکان و 29.83% لە گوندەکان ده‌ژین.
له‌و باره‌یه‌وه دوره‌ید عه‌نزی، شاره‌زای ئابووری ڕایگەیاند "وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێت، سه‌دا 72ی عێراقییه‌كان كه ده‌كاته 33 ملیۆن كه‌س خاوه‌نی موڵك و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونن، به‌واتای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و كرێچێتی بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌مه دووره له راستییه‌وه." به‌گوته‌ی عه‌نزی "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كرێ به‌شێكی بۆ كۆچی له‌گونده‌وه بۆ شاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌غدا كه ده‌رفه‌تی كاركردنی تێدا فراوانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كرێی خانوو به‌رزتر ببێته‌وه."
هاوكات نه‌بیل سه‌فار، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردنی عێراق ڕایگه‌یاندووه "دانانی نرخەکان كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت، چونکە خواستی زۆر بۆ خانووبەرە هەیە. بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌سمایه‌ی به‌غدا، نرخی مه‌ترێك به 600 دۆلار دیاریكراوه، به‌ڵام له نووسینگه‌كان له‌و نرخه به‌رزتر ده‌یفرۆشنه‌وه، بۆیە ئەگەر سنووردارکردنیش هەبێت، پابەند ناکرێت، چونکە پێویستییەکی زۆر بۆ خانووبەرە هەیە." سەفار ڕوونیشی کردووەتەوە، "قەیرانەکە قووڵه و زۆرێک لە سەرمایەدارەکانیش دەستیان بە بازرگانیکردن لە کەرتی خانووبەرەدا کردووە، بەو پێیەی بازاڕێکی باشه و به‌هۆی خواسته‌وه قازانجێكی زۆر ده‌كه‌ن. "