شەرع و شاندێکی تورکیا ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدەیان تاوتوێ کرد

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شاندێكی توركیا كه له دوو وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی پێك هاتبوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا تاوتوێی قۆناغی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌یان له دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنی نێوان شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی كردووه.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی به مێدیای وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، شاندی توركی كه پێك هاتبوو له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی (میت) له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیمه‌شق، شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه سێ كاتژمێری خایاندووه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه، هاوكات به شێوه‌یه‌كی جیددیش هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كراوه، كه پێشتر توركیا ڕایگه‌یاندبوو، به وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی توركیا و سووریا تا ئێستا به فه‌رمی هیچ لێدوان ڕاگه‌یه‌نراوێكیان له باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركیا ڕایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) به سه‌ردانێك گه‌یشتنه دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه‌ی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، زه‌كی ئاكتورك، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له گوتی، به وردی چاودێریی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌و هێزانه به دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی سووریا و كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه له ڕووی كرده‌ییه‌وه.