ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی ساتی ئەنجامدانی تاوانەکەی شەوی ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە

دوای ئەوەی پزیشکێکی شاری هەولێر، چوار کەسی لە خانەوادەکەی کوشت، هەر زوو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشیی هەولێر دەستگیر کرا و ئەمڕۆ ئاسایش ڤیدیۆی ساتی ئەنجامدانی تاوانەکەی بڵاو کردەوە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، پزیشکێک بە ناوی (س،م،ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، بە دەمانچە، هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و هاوژینەکەی، خەزوور، خەسوو و خوشکی هاوسەرەکەی کوشت.
دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش، پزیشکەکە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێروە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڤیدیۆی ساتی ئەنجامدانی تاوانەکەی بڵاو کردەوە.
ساتی ئەنجامدانی تاوانی پزیشکەکەی شەوی ڕابردوو
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) March 14, 2025
بە بەرچاوی خەڵک و بە چەکەوە دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەس دەکوژێت pic.twitter.com/iGa9F88ijn