لۆکاشینکۆ: پەیوەندیی نهێنیی لەنێوان پوتین و بەرپرسانی ئۆکرانیا هەبووە

سه‌رۆكی بیلاڕووسیا ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكی ڕووسیا په‌یوه‌ندیی نهێنیی له ئۆكرانیاوه پێ گه‌یشتووه؛ ده‌شڵێت، مافی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كه‌ی نییه و سه‌رۆكی ڕووسیا ڕه‌نگه له داهاتوو زانیاریی له‌م باره‌وه ڕابگه‌یه‌نێت.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕووسیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "ڕووسیا1"ـدا گوتی، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنیی له ئۆكرانیاوه پێ گه‌یشتووه.
لۆكاشینكۆ به پێویستی زانیوه ئه‌وانه‌ی له ئۆكرانیا ئاره‌زووی ئاشتیی ده‌كه‌ن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. گوتووشیه‌تی، پوتین قسه‌ی له‌گه‌ڵیان كردووه و ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر و ناڕاگه‌یه‌نراویش هه‌یه.
سه‌رۆكی بیلاڕووسیا گوتووشیه‌تی، ماف و ده‌سه‌ڵاتی ئاشكراكردنی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه پوتین له داهاتوو ورده‌كاری و زانیاریی له‌م باره‌وه و له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێ كردووه، ئاشكرا بكات.