سوودانی ئامادەیی عێراقی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دەربڕی

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی سووریا، جەختیان لە هەڵوێستی پتەوی عێراق بۆ ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلی سووریا کردەوە، هاوکات ئاماژەیان بە گرنگی هەماهەنگیی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر کرد.

هەینی 14ـی ئاداری 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە هەڵوێستی ڕوون و پتەوی عێراق لە ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلی سووریا، کردەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، ئامادەیی عێراقی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دەربڕی، هاوکات تیشکی خستە سەر گرنگی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر. 

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی سووریا، جەختی لە یەکگرتوویی خاکی سووریا و ڕەتکردنەوەی هەموو دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە کردەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، بە سەردانێکی فەرمیی ڕانەگەیەنراو، گەیشتە بەغدا و سەرەتا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.