وەزارەتی کارەبا: له‌ سلێمانی تاقیکردنه‌وه‌ بۆ فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی ده‌كرێت

سلێمانی
سلێمانی

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاره‌كه‌ تاقیکردنه‌وه‌ بۆ فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی ده‌كات.

هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه‌ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاره‌كه‌ تاقیکردنه‌وه‌ بۆ فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی ده‌كات.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ تاوه‌كوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ـی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا كاره‌بای نیشتمانیی به‌رده‌وام كارا ده‌بێت.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتووشیه‌تی، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینییە لەلایەن وەزارەتی کارەباوه‌ بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی ده‌كرێت.

ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، ئامانج لێی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایه‌ له‌ سنووره‌كه‌.

ده‌شڵێت، ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوە و سنووردارە لە چەند شوێنێکی دەستنیشانکراو ده‌كرێت.