فیدان: دیمەشق دەبێت مافی کورد بدات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سووریا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته لێدوان ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌بێت ژێرخانی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و به‌رپرسانی دیمه‌شق گفتوگۆیان كردووه.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سووریا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هاریكاریی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به پێویستی زانیوه حكوومه‌تی سووریا مافه‌كانی كورد بدات، هاوكات به پێویستیشی زانیوه ژێرخانی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
فیدان گوتیشی، هیچ سازشێك له لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئۆتۆنۆمی یانیش ئیداره‌ی خۆسه‌ر نابینن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه گوتی، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌لی "بانگه‌وازی چه‌كدانان" بقۆسێته‌وه، توركیا و ناوچه‌كه به ڕووی خۆیدا ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری دیكه، بڕیاری خۆیانه و هه‌موو ئه‌گه‌رێك چاوه‌ڕوانكراوه.
فیدان به پێویستیشی زانی په‌كه‌كه ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌دات وه‌ڵامی سه‌رۆكه‌كه‌ی بداته‌وه و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
فیدان له باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا گوتی، ڕه‌نگه ئه‌م ڕووداوانه جارێكی دیكه دووباره ببنه‌وه.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی به مێدیای وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، شاندی توركی كه پێك هاتبوو له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی (میت) له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیمه‌شق، شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، كۆبوونه‌وه‌كه سێ كاتژمێری خایاندووه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه، هاوكات به شێوه‌یه‌كی جیددیش هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كراوه، كه پێشتر توركیا ڕایگه‌یاندبوو، به وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركیا ڕایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) به سه‌ردانێك گه‌یشتنه دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه‌ی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، زه‌كی ئاكتورك، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له گوتی، به وردی چاودێریی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌و هێزانه به دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی سووریا و كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه له ڕووی كرده‌ییه‌وه.