دوو بەندكراوی سیاسی كورد لە ورمێ لەسێدارەدران
.

K24 - ھەولێر
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو بەندكراوی سیاسی كوردی خەڵكی مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سێدارە دران.
رێكخراوی ھەنگاو بۆ پرسی مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردووهتهوه، ھەردوو بەندكراو، سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاكۆ رەسوڵ زادە خەڵكی مەھاباد لە زیندانی ناوەندی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان لەسێدارە دراون.
ئەو دوو بەندكراوە سیاسییە كوردە بە تاوانی ئەندامبوون لە یەكێك لە حزبە كوردییە دەژبەرەكانی ئێران و دژایەتی كردنی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوه.
پێشتر رێكخراوی ئەمنستی و چەند رێكخراوێكی دیكەی داكۆكیكار له مافهكانی مرۆڤ داوای راگرتنی سزاكەیان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كردبوو.
