وەزیری كارەبا: ھەموو ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی نوێی وێستگەی خەبات سوودمەند دەبێت
.
K24 - ھەولێر
لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات خرایەگەڕ. وەزیری كارەبا ئاشكرای كرد بەو پڕۆژەیە 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەبێت.
ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "وێستگەی ھەڵمی كارەبای خەبات لە دوو وەحدە پێكھاتووە و ھەر وەحدەیەك 150 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنێت و به نهوتی رهش كار دهكات و به بۆری راستهوخۆ گهیهنراوهته وێستگهكه و سووتهمهنی به تانكهر ناگوازرێتهوه".
ئاماژەی بەوەشدا: "پڕۆژەی 300 مێگاواتی هەڵمیی خەبات، کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 10% زیاد دەكات. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای كۆمپانیاكهش بكه پۆسكۆ و KNOCی كۆریای باشوور، دروستکراوە و زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری تێچووە".
وەزیری كارەبا راشیگەیاند: "پڕۆژەكە وا دروستكراوە، كە ھیچ زیانێك بە ژینگە و دەوروبەر ناگەیەنێت".
ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، روونیكردەوە: "راستە وێستگەكە لە خەبات دروستكراوە، بەڵام ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لێی سوودمەند دەبن".
ئەوەشی خستەڕوو: "لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەك وەزارەتی كارەبا چەندین پڕۆژەمان پێشكەش كردووە. بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر 90% دراوە و بەشێكیان كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە".