یەشار گولەر: پەکەکە و باڵەکانی بەبێ مەرج چەک دابنێن

وه‌زیری به‌رگریی توركیا جارێكی دیكه داوا له په‌كه‌كه ده‌كات خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌بێ هیچ مه‌رجێك چه‌ك دابنێت؛ ده‌شڵێت، په‌كه‌كه جگه له خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نییه.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له میانی چالاكییه‌كدا سه‌رله‌نه‌وێ داوای له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سه‌رجه‌م باڵه‌كانی له ناوچه جوگرافییه جیاجیاكان كرد به زووترین كات خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ كۆت و مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان دابنێن.
یه‌شار گوله‌ر گوتیشی، توركیا ئامانجی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه دوای چل ساڵ له تیرۆر ئێستا تێ گه‌یشتووه به تیرۆر ناگاته هیچ شوێنێك و ژیانی ئه‌و ڕێكخراوه كۆتایی پێ هاتووه و جگه له خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نییه.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.