کچێکی تەمەن حەوت ساڵ لە پرۆژەی ئاویی خەبات خنکا

بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ له پرۆژه‌ی ئاویی خه‌بات خنكاوه؛ ده‌شڵێت، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی كراوه.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 4:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئاگادار كراونه‌ته‌وه كچێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ به ناوی نه‌رمین سه‌عد مه‌حموود له پرۆژه‌ی ئاویی خه‌بات خنكاوه.
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوای ئه‌وه‌ی تیمی ژێرئاویی كه‌ڵه‌ك توانیان ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی كراوه بۆ ڕێكاره پێویسته‌كان.