ئەڵمانیا.. پەرستارێک ژمارەیەک نەخۆشی کوشتووە

ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ریی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، پەرستارێک له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا چوار نه‌خۆشی كوشتووه‌ و هه‌وڵی كوشتنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشی داوه‌.

شه‌ممه‌، 15ـی ئاداری 2025، ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ریی ئه‌ڵمانیا ڕایانگه‌یاند، پەرستارێک نۆ نه‌خۆشی له‌ ماوه‌ی نێوان كانوونی یه‌كه‌می 2023 تاوه‌كوو ئایاری 2024 له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئاخن كوشتووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ریی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، پەرستارەکە 44 ساڵه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا نۆ نه‌خۆشی كوشتووه‌ و هه‌وڵی كوشتنی 34 نه‌خۆشی دیكه‌یشی داوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و پەرستارە بۆ پشووی خۆی له‌و شه‌وانه‌ی ئێشكگریی نه‌خۆشخانه‌ بووه‌، ژه‌می زیاتری ده‌رمانی ئازارشكێن و هێوركه‌ره‌وه‌ی به‌ نه‌خۆشه‌كان داوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا گیانیان سپاردووه‌.