ئەمەریکا هێرشی کردەوە سەر حوسییەکان

هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن؛ ئاژانسێكیش ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بن.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" ڕایگه‌یاند، هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ڕۆیته‌رز ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یه‌مه‌نیان گرتووه‌ته‌وه و ئامانج لێی پاراستی ڕێڕه‌وه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر حوسییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
له لای خۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه نۆ كه‌س كوژراون و نۆی دیكه‌ش بریندار بوون.
له لای خۆیه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا (سێنتكۆم) هێرشه‌كانی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، هێرشێكی فراوانیان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئامانج له‌و هێرشانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ریاوانیی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازییان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و هه‌ردوو پارێزگای عیمران و حوده‌یده به ئامانج گیراون.
حوسییه‌كان ڕوونیشیان كردەوە، به‌ئامانجگرتنی بنكه‌كانیان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیله‌وه بووه و ناوچه ستراتیژییه‌كانیان به ئامانج گرتووه.
ئه‌وه‌ش خرایه ڕوو، نزیكه‌ی 30 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌نعا كه چه‌ند دامه‌زراوه و جبه‌خانه‌ی له ناوچه‌كه به ئامانج گرتبووه، هاوكات ژماره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ش كرانه سه‌ر ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ری ڕه‌ئیس عیسا و به‌نده‌ری حوده‌یده، كه شاده‌ماری گه‌یشتنی خواردن و سووته‌مه‌نییه بۆ یه‌مه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌و هێرشانه سه‌ختترین بوون له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2025ـوه. سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش گوتوویه‌تی، وه‌ڵامێكی توندی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه.