مالیکی: پرۆژەی دابەشکردنی عێراق لە ئارادایە

سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگارییدایه؛ ده‌شڵێت، دابه‌شكردنی عێراق له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پلانی بۆ دانراوه.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له گوتارێكدا له بۆنه‌یه‌كدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند، عێراق ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاریی سه‌خت بووه‌ته‌وه و ئه‌م ئاڵنگارییانه‌یش به‌رده‌وامن به‌تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
نووری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هانی گه‌نجانی عێراق ده‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان و پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیی بپارێزن و هه‌ر هه‌وڵ و پیلانێك له دژی نیشتمانه‌كه‌یان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتیشی، له‌وه‌ته‌ی ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پلانی دابه‌شكردنی عێراق له ئارادایه و پرۆژه‌یه‌كی ئیسرائیلییه، به‌ڵام ده‌بێت عێراقییه‌كان یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه بپارێزن.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، نووری مالیكی له گوتارێك له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسدا هۆشداری له دابه‌شكردنی ناوچه‌كه دا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كه به گوته‌ی ئه‌و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1967 – 1982ـدا پلانی ئه‌و دابه‌شكردنه نووسراوه‌ته، به شێوه‌یه‌ك به پێی پلانه‌كه، سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرێنه كانتۆنی بچووك بچووك كه هیچیان ناتوانن ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
نووری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پێشتر ئه‌ركی ئه‌وان بریتی بووه له پارێزگاریكردن له غه‌ززه و باشووری لوبنان، به‌ڵام ئێسته ئه‌ركیان ئاڵۆز و قورس بووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، مه‌ترسیی كه‌وتووه‌ته سه‌ر عێراق و ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌كه‌ی دابڕێژرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه له سووریا ڕووی دا، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و لاوازكردنیان بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتۆچكه‌یه‌ك كه ناتوانن به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل بوه‌ستنه‌وه.
مالیكی گوتیشی، دوژمنه‌كانیان هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ كاری تێكده‌رانه و له‌سه‌ر بنه‌مای توانای گۆڕینی دۆخی وڵات، به‌ڵام به ڕوویاندا ده‌وه‌ستنه‌وه و شكستێكی گه‌وره به پرۆژه و پلانه‌كانیان ده‌هێنن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێكه‌وه پارێزگاری له ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.