ئەنجوومەنی کریستیانەکانی جیهان بۆ ئاشتی: تاوەکوو ساڵی 2045 هیچ کریستیانێک لە سووریا نامێنێت

ئه‌نجوومه‌نی کریستیانەکانی جیهان بۆ ئاشتیی هۆشداری ده‌دات له نه‌مانی کریستیانەکانی سووریا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی داهاتوو؛ ده‌شڵێت، سووریا ساڵانه زیاتر 100 هه‌زار کریستیان له ده‌ست ده‌دات.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، ئه‌نجوومه‌نی کریستیانەکانی جیهان بۆ ئاشتیی (World CCP) له نوێترین ڕاپۆرتیدا هۆشداری دا له كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی کریستیانەکان له سووریا.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، کریستیانەکان به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه له سووریا ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی 125 هه‌زار كه‌سیان له سووریا ئاواره ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتووشیه‌تی، کریستیانەکان تاوه‌كوو ساڵی 2045 هیچ كه‌سێكیان له سووریا نامێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌ر له‌و توندوتیژییانه نه‌گیرێت كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، تاوه‌كوو ساڵی 2045 ته‌نیا ڕێژه‌ی 0.5%ـیان له‌و وڵاته ده‌مێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی کریستیانەکانی جیهان بۆ ئاشتیی ده‌ڵێت، کریستیانەکان له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئاداری 2025ـوه جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاریی جۆراوجۆر بوونه‌ته‌وه. داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌ر له‌و ئاڵنگارییانه بگرێت له پێناو مانه‌وه‌ی کریستیانەکان له سووریا.