ئەمەریکا کاروانێکی کەلوپەلی لۆجیستی ڕەوانەی بنکەی عەین ئەسەد کرد

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، کاروانێکی بارهەڵگر کە کەلوپەلی لۆجیستی هەڵگرتبوو، بەرەو بنکەی عەین ئەسەد بەڕێ کەوتووە.

یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی راگەیاند "کاروانێکی بارهەڵگر کە کەلوپەلی لۆجیستی هەڵگرتبوو، بە یاوەریی هێزەعێراقییەکان، بەرەو بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەڕێ کەوتووە."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد "ئەمە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمەریکایە."

بەگوێرەی هەواڵەکان ئەو کاروانە لۆجیستییەی ئەمەریکا لە بەغدا بەرەو پارێزگای ئەنبار بەڕێ کەوتووە.

 
Fly Erbil Advertisment