پێنتاگۆن: شەڕی حووسییەکان بەبێ وچان بەردەوام دەبێت

پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی حووسییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمەریکا و ئەورووپا دەوەستێنین، لە شەڕکردن لە دژیان بەردەوام دەبین.
یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند: تا وەستاندنی هێرشەکانییەکان، شەڕی حووسییەکان بەردەوام دەبێت و باشترە بۆ ئێران پاشەکشە لە پاڵپشتیکردنی حووسیەکان بکات.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، باسی لەوەش کرد، ماوەیەکی زۆرە ئێران پاڵپشتی حووسییەکان دەکات. جەخت لەوە دەکاتەوە، کە شەڕی حووسییەکان بەبێ وچان بەردەوام دەبێت.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا 'سێنتکۆم' گرتەڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: هێرشیان کردووەتە سەر حووسییەکانی یەمەن.
ئەنیس ئەسبەحی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکان ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە گەیشتووەتە 31 کەس و 101 دیکەش بریندارن کە زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنین و ژن و منداڵن.
ڕۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، تەقینەوەیەک سەنعای هەژاند، ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کە پێگەی حووسییەکانی باکووری ڕۆژئاوای پایتەختی بۆمباران کرد.