جموجۆڵی داعش لە پارێزگای دیالە زیادی کردووە

زۆرترین زیانی بۆ كورد هەبووە

K24- خانەقین:

ماوەی 3 ساڵە عێراق سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی بە بیانووی بنبڕکردنی جموجۆڵی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کۆدەکاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەردەوام چالاكی و کردەوە تیرۆرستیەکانی داعش روو لە زیادبوون دەکات، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دیالە.

زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعشیش گەورەترین زیانی بۆ سەر کوردانی ناوچەکە هەبووە و لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا سەدان ھاوڵاتی کورد بوونەتە قوربانی و دانیشتوانی زیاتر لە 30 گوندی کوردنشین ئاوارەبوونە.

لەم بارەشەوە عارف عادل، بەڕێوەبەری ناحییەی جەبارەی سەربە قەزای خانەقین ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان و جووتیارە کوردەکان و دەڵێت: بەھیچ شێوەیەك دوای خۆر ئاوابوون ئەو رێگا و زەویە کشتوکاڵیانە بەکار نەھێنن، کە دەکەونە دەرەوەی دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگە.

H.B