ئەردۆغان و ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردنی ئیدارەی نوێی سووریا کردەوە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ناوچەیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردنی ئیدارەی نوێی سووریا کردەوە.
هەروەها جەختیشی لە گەڕاندنەوەی سەقامگیریی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کرد، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات، هەڵگرتنی سزاکان دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان.
ئەردۆغان، گوتی: پێشبینی دەکەین کە ئەمەریکا لەم قۆناغەدا، هەنگاو بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەمان کاتدا بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرێت
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاماژەی بە پێویستی چارەکردنی پرسی کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و پرۆگرامی ئێف 35 بۆ ترەمپ کرد.