سەرۆکایەتیی سووریا لیژنەیەکی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەسەدە پێک هێنا

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لیژنەیەکی بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات پێک هێناوە، یەکەم کۆبوونەوەیان چوارشەممەی داهاتوو دەبێت.
دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لیژنەیەکی پێنج کەسی پێک هێناوە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات.
سەرچاوەکە گوتیشی: حوسێن سەلامە، پارێزگاری پێشووی دێرەزوور سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکات، هەروەها کۆبوونەوەی داهاتووی ئەو لیژنەیە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆماری سووریاوە ڕاسپێردراوە، چوارشەممەی داهاتوو له پارێزگای حەسەکە، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆ دەبنەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لیژنەکە، سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکات کە لەلایەن سەرۆک کۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی ئیمزا کراوە، بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی دەکات، دواتریش لیژنەی تایبەتمەند پێک دەهێنرێن بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە ئابووری و سیاسی و سەربازییانەی لە ڕێککەوتنەکەدا باس کراون.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.