گرێبه‌ستێكی 'وەهمی' له كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست ئاشكرا كرا

كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه له كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به پێی ڕاپۆرته‌كان و زانیارییه‌كان گه‌نده‌ڵیی له‌و كۆمپانیایه‌دا ئاشكرا بووه، به شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه یاریی به بڕیاره‌كانی ده‌كرێت.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌م باره‌وه ئاشكرایان كردووه، ئه‌مجه‌د ئه‌بو ده‌لال كه‌سێكی نزیكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاسته و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و قووڵی ئابووری و بازرگانی له نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مجه‌د ئه‌بو ده‌لال و مه‌حموود جبووری سه‌رپه‌رشتی ئابووری ئه‌و لایه‌نه سیاسییه جێبه‌جێكاره‌ی كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و دوو كه‌سه و پێدانی به‌رتیل كه رێژه‌كه‌ی له هه‌ر گرێبه‌ستێكدا ده‌گاته 20%، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك واژۆی له‌سه‌ر ناكرێت.
ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌یه‌كیان له‌و كۆمپانیایه دۆزیته‌وه كه تایبه‌ته به بواری پێشخستنی كێڵگه‌ی غازی عه‌كاز و كێڵگه‌كانی مه‌نسووره.
ڕوونیشیان كردووه، كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست هه‌لی وه‌به‌رهێنانی به كۆمپانیایه‌كی (وه‌همی) ئۆكرانی داوه كه دوای ساڵێك گوایه له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ركه‌وتووه، ڕێژه‌ی كۆمپانیایه‌كه له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی 0% بووه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، گه‌نده‌ڵی له كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئابووریی كه سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی عێراقییه ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا گرتووه و ڕێژه‌ی 20%ـی هه‌ر گرێبه‌ستێكی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه بۆ مێدیاكانی عێراق قسه‌ی كردبوو، به‌ڕێوه‌به‌ره ئابوورییه‌كه هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردانی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای ناوبراو به‌كار هێناوه.
ڕوونیشی كردبووه‌وه، گرێبه‌سته‌كان پرۆژه‌كانی پێشخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، دۆزینه‌وه، به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزارییه لۆجیستییه‌كان په‌یوه‌ند به كه‌رتی نه‌وتی له خۆ گرتووه.
له‌م باره‌وه، یاسر حوسێنی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی له په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی، گه‌لی عێراق له بوونی گه‌نده‌ڵی ئابووریی له جومگه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی دوودڵ نین و به هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان نابن، ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی له هه‌موو كات له عێراق زیاتره.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كردبووه‌وه، كه‌سانێك له‌ناو وه‌زاره‌تی نه‌وت به پشتیوانی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو گرێبه‌ستی گوماناوی ده‌كه‌ن ئەمەش زیانێکی زۆری به بودجەی گشتیی گه‌یاندووه.