د‌یڤید لامی: هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان نابێت بێوه‌ڵام بێت

وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان له ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان به‌بێ وه‌ڵام نابێت؛ ده‌شڵێت، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به كه‌می بڕی پێویستی هاریكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه به ئیسرائیل ڕاگه‌یاندووه.
دووشه‌ممه، 17ـی ئاداری 2025، دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به كه‌می بڕی پێویستی هاریكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه به ئیسرائیل ڕاگه‌یاندووه.
دەیڤید لامی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان باشترین ڕێگه‌چاره‌ی زاڵبوونه به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییه ئاڵۆزه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
شەممە 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نووسیبووی: فەرمانم بە سوپای ئەمەریکا کرد هێرشێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز بکەنە سەر حووسیەکان لە یەمەن، چونکە بە دڕێژای ئەو ماوەیە بە بەردەوامی هێرشیان کردووتە سەر کەشتی، درۆن و فرۆکەکانی ئەمەریکا.
دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، ترەمپ ڕایگەیاند: لەمەودوا هەر گوللەیەک لەلایه‌ن حووسییەکان بتەقێندرێت، وەکوو ئەوە وایە لەلایەن ئێران و سەرکردەکانی تەقێندرابێت، بۆیە ئێران بەتەواوی لێی بەرپرسیار دەبێت و سزا دەدرێت، سزاكانیش تۆقێنەر و سەخت دەبن.
دۆنالد ترەمپ دەشڵێت: ئێران بە چەکی پێشکەوتوو و زانیاریی هەواڵگریی هاوکاریی حووسییەکان دەکات و بە هەموو توانامانەوە ڕووبەڕووی هێرشی حووسییەکان دەبینەوە.