پێنتاگۆن: هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان بۆ گۆڕینی ڕژێمی یه‌مه‌ن نییه

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ڕ و شه‌پۆلی یه‌كه‌می هێرشه نوێیه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن زیاتر له 30 پێگه‌ی حووسییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج.
دووشه‌ممه، 17ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، له ڕێگه‌ی هێزه‌وه ئاشتیی له یه‌مه‌ن به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئه‌و وڵاته نییه.
پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجی هێرشه‌كانی پاراستنی ڕێگا ده‌ریاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ژێرخانی ئابووری و پیشه‌سازیی دروستكردنی چه‌ك و باره‌گا و سه‌ركرده‌كانی حووسییه‌كانی به ئامانج گرتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ده‌یان چه‌كدار حووسییه‌كان كوژراون و زیاتر له 30 ئامانجی دیكه‌ش پێكراون.
دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: لەمەودوا هەر گوللەیەک لەلایه‌ن حووسییەکان بتەقێندرێت، وەکوو ئەوە وایە لەلایەن ئێران و سەرکردەکانی تەقێندرابێت، بۆیە ئێران بەتەواوی لێی بەرپرسیار دەبێت و سزا دەدرێت، سزاكانیش تۆقێنەر و سەخت دەبن.
دۆنالد ترەمپ دەشڵێت: ئێران بە چەکی پێشکەوتوو و زانیاریی هەواڵگریی هاوکاریی حووسییەکان دەکات و بە هەموو توانامانەوە ڕووبەڕووی هێرشی حووسییەکان دەبینەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، هەموو هێرشی حووسییەکان بە چەکی ئێرانی کراون و تاران ناتوانێت چاوبەستیان بکات.
هەر لەدوای تویتەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، کۆشپی ڕایگەیاند: دۆنالد ترەمپ فەرمانی سەربازیی یەکلاکەرەوەی دژی حووسییەکان دەرکرد.
شەممە 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نووسیبووی: فەرمانم بە سوپای ئەمەریکا کرد هێرشێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز بکەنە سەر حووسیەکان لە یەمەن، چونکە بە دڕێژای ئەو ماوەیە بە بەردەوامی هێرشیان کردووتە سەر کەشتی، درۆن و فرۆکەکانی ئەمەریکا.