توێژینەوەیەکی ئەمەریکایی: ڕۆزماری چارەی زەهایمەر دەکات

توێژەرانی پەیمانگای توێژینەوەی سکریپس لە ئەمەریکا ئاشکرایان کرد، ترشی کاریسینۆسیک کە لە ڕووەکی ڕۆزماریدا هەیە و بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن ناسراوە، ڕەنگە چارەی نەخۆشی لە بیرچوونەوە 'زەهایمەر' بکات.

ئەو توێژەرانە، توێژینەوەیەکی گشتگیریان لەسەر ئەو ئەو بابەتە کردووە، کە ئەنجامەکانی هیوابەخش بوونە لەسەر نەخۆشیی لە بیرچوونەوە،  تاقیکردنەوەکەش لەسەر مشک کراوە کە دوای تاقیکردنەوەکە، دەرکەوتووە بیرەوەری ئەو مشکانەی کە لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر کراوە باشتر بووە.

ستیوارت لیپتۆن، لە پەیمانگای توێژینەوەی سکریپس دەڵێت: زۆر تاقیکردنەوەی بیرەوەری جیاوازم کردووە، هەموویان لەگەڵ ئەو پێکهاتەیە باش بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد "یەکێک لەو ئالنگارییە سەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی بووینەوە، گۆڕینی کاریکنۆسیک بوو بۆ ماددەیەکی دیاریکراو."

ئەو مشکانەی کە جۆرێک لە نەخۆشی زەهایمەریان هەبووە، هەفتانە سێ جار بۆ ماوەی سێ مانگ پێکهاتە ماددە کیمیاییەکەی  (DIACCA)یان پێدرا. توێژەران چاودێریی کاریگەر و توانای بیرەوەریان کردووە. هیچ کاریگەرییەکی خراپی نەبووە و بەڵکو چارەی ماندوێتی و فشاری ئۆکسجینی مشکەکانی کردووە.