عێراق هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه به دڕندانه ناو ده‌بات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و به "دڕندانه" ناوی ده‌بات.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كرد و ڕایگه‌یاند، دڕندایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌په‌له سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنێت و پاراستنی هاووڵاتییانی كه‌رته‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و خه‌بات و تێكۆشانی له‌پێناو ئازادی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربڕیوه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
بەگوێرەی دوا ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، بەهۆی زنجیرە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە زیاتر لە 413 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.