لوبنان: نزیكه‌ی 13 هه‌زار سووری له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوا ئاواره بوون

به پێی ئامارێكی لوبنانی نزیكه‌ی 13 هه‌زار سووری له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته له دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و توندوتیژییه‌كان، ئاواره بوونه.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، ژووری به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به پارێزگای عه‌كاری لوبنانی بڵاوی كرده‌وه، 12 هه‌زار و 798 سووری له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته له دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و توندوتیژییه‌كان له 6ـی ئادار، ئاواره‌ی لوبنان بوونه.
ژووری به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به پارێزگای عه‌كاری لوبنانی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئاواره سوورییه‌كان به‌سه‌ر 23 گوند و شارۆچكه‌ی عه‌كار دابه‌ش كراون و له ماڵان و شوێنه گشتییه‌كان و هۆڵ و كۆگه‌كاندا شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.