ناتانیاهۆ: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌گۆڕین

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له كه‌رتی غه‌ززه ڕووی دا، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌تر.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، فشاری سه‌ربازی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان.
بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تاوه‌كوو ئازادكردنی هه‌موو بارمته‌كان شه‌ڕ له دژی حه‌ماس به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كرد و گوتی، ده‌یگۆڕن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
بەگوێرەی دوا ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، بەهۆی زنجیرە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە زیاتر لە 413 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.