په‌یامنێری كوردستان24: پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له شنگال ڕووی دا

په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له ناوه‌ندیی شنگال ڕووی داوه.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، ماهیر شنگالی، په‌یامنێری كوردستان24 ڕایگه‌یاند، پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌په‌شه) و سوپای عێراق له ناوه‌ندیی شنگال ڕووی داوه و ئاڵۆزی و پشێوی له ناوچه‌كه دروست كردووه.
ماهیر شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ردوولا له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا ته‌قه‌یان له یه‌كدی كردووه و نارنجۆكیان له دژی یه‌كدی به‌كار هێناوه و هه‌ڵداوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و پێكدادانانه ئاڵۆزی دروست كردووه و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی له لای دانیشتووانی شنگال و ناوچه‌كه دروست كردووه.