فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا کەوتە خوارەوە
چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا
K24- هەولێر:
ئاژانسی ههواڵی ئانادۆڵوی توركی بڵاویکردەوە، حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە پارێزگای وان گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان فڕۆکەوان بوون.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەو فڕۆکەیە چاودێری پارێزگاكانی هەکاری و وانی کردووە بە تایبەت کە ئێستا شهڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە سنووری نێوان تورکیا و عێراق گەرمە.
مەحمەت ئەمین بیلمێز، پارێزگای وان، لە تویتێکدا ئەو حەوت ئەندامەی هێزە ئەمنییەکانی بە "پاڵەوان" ناوبردووە و وەزیری بەرگری تورکیاش چووەتە شوێنی رووداوەکە. بڕیاریش دراوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بکرێت، كه تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كهوتنه خوارهوهی چییه.
H.J