نەبەز عەبدولحەمید: سبەی هیچ چالاکییەکی تایبەت بە نەورۆز لە هەولێر بەڕێوە ناچێت

سبەی ئێوارە هیچ چالاکییەکی تایبەت بە نەورۆز لە هەولێر بەڕێوە ناچێت و قایمقامی ئاکرێش دەڵێت: ئامادەکارییەکانی نەورۆز کۆتاییان پێ هاتووە و نەورۆزێکی جیاواز دەبێت.
چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: سبەی ئێوارە هیچ چالاکییەکی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوە ناچێت، تەنیا لەسەر قەڵای هەولێر ئاگر هەڵ دەکرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، گوتیشی: هۆی بەڕێوەنەچوونی چالاکییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆرینەی هاوڵاتییان بەڕووژون.
لەلای خۆیەوە، دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ، دوێنی سێشەممە، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: نەورۆزی ئەمساڵ لە ئاکرێ جیاواز دەبێت و تەواوی ئامادەکارییەکان کۆتاییان پێ هاتووە.