ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان: ڕفێندراوێكی دانیشتووی شنگالمان ئازاد كرد

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانیان توانیویانه هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شنگال ئازاد بكه‌ن و دوو تۆمه‌تباریش بریندار بكه‌ن و پێنجی دیكه‌یش كه ده‌ستیان له ڕفاندنه‌كه هه‌بووه، ده‌ستگیر بكه‌ن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانیان توانیویانه هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شنگال ئازاد بكه‌ن و دوو تۆمه‌تباریش بریندار بكه‌ن و پێنجی دیكه‌یش كه ده‌ستیان له ڕفاندنه‌كه هه‌بووه ده‌ستگیر بكه‌ن.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، گرووپێكی له یاساده‌رچوو هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شنگالیان به دوو ئۆتۆمبیل ڕفاندووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیارییان بردبوو، به‌ڵام هێزه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ دوای ڕووداوه‌كه ڕێكاره‌كانیان گرته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان كرد و شوێن دوو ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتن، تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان لێ كردوون و له ئه‌نجامدا چوار ئه‌ندامی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه به سووكی بریندار بوون و له به‌رانبه‌ریشدا دوو تۆمه‌تبار بریندار بوون كه برینی یه‌كێكیان مه‌ترسیداره و پێنج تۆمه‌تباری دیكه‌ش ده‌ستگیر كران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، دواتر هێزه‌كانیان ڕفێنراوه‌كه‌یان ئازاد كرد و تۆمه‌تبارانیش ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت و سزای یاسایی بدرێن.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری شنگال چەکدارانی یەبەشە کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن، لەگەڵ هێزەکانی سوپا و پۆلیسی عێراق ڕووبەڕوو بوونەوە و شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕوویدا، بە هۆییەوە پێنج پۆلیسی فیدراڵی و سێ چەکداری یەبەشە برینداربوون. دواتر دۆخەکە هێور کرایەوە.
بەڵام درەنگانی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە ئاڵۆزی لە نێوانیان سەری هەڵدایەوە و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی پێنج چەکداری یەبەشەیان دەستگیر کرد، ئێستا یەبەشە و پەکەکە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕیان لە سوپا و پۆلیسی عێراقی کردووە، ئەگەر لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو پێنج چەکدارەیان ئازاد نەکرێت.