ئیستانبوڵ.. خۆپێشاندانێکی بەرفراوان دژی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بەڕێوە چوو

هەزاران هاووڵاتی لە ئیستانبوڵ ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، دوا بە دوای دەستگیرکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، لە گەڕەکی بایەزیدی شارەکە، هەزاران هاووڵاتی کە بەشێکیان لایەنگرانی پارتەکەی ئیمامئۆڵو "جەهەپە" بوون، ڕاژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەر زوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا، گەیشتە شوێنی خۆپێشاندانەکە و بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا. هەروەها خۆپیشاندەران چەندەها هوتافی جیاوازیان بۆ پشتگیریی لە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ بەرز کردبووەوە و داوای ڕوونکردنەوەیان لەبارەی هۆی دەستگیرکردنی دەکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.