تره‌مپ: حووسییه‌كان به ته‌واوی له‌ناو ده‌به‌ین

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له حووسییه‌كان ده‌كات و ئێران به پشتیوانی‌یان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: به یه‌كجاری له‌ناویان ده‌به‌ین.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئێران تا ئێسته چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ حووسییه‌كان ده‌نێرێت.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ناردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان بووه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه خۆیان به ته‌نیا شه‌ڕ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه له هەڵمەتەکانمان بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه به‌رده‌وام ده‌بێت تا وه‌كوو به ته‌واوه‌تی له‌ناویان ده‌به‌ن.
حووسییەکانی یەمەن، بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، بڵاویان کردەوە مووشکێکی کروز و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پڕ لە تەقەمەنی، بەرەو کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی لە دەریای سوور، هەڵداوە.
لەماوەی 72 کاتژمێردا ئەوە چوارەمین هێرشی لەو جۆرەیە، ئەوەش لە وەڵامی هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر یەمەن.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حووسییەکان جووڵە سەربازییەکانی دوژمنیان لە دەریای سوور دەستنیشان کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر وڵاتەکەمان، لە بەرامبەردا ژمارەیەک مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەرەو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی ی‌و ئێس ئێس هاری ترومان و ژمارەیەک کەشتیی جەنگی دوژمن هەڵداوە، بەڵام هێرشەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هێرش بۆ سەر غەززە ڕانەگیرێت و گەمارۆکە هەڵنەگیرێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئیسرائیل توندتر دەبن.