قوباد تاڵه‌بانی: گه‌شبینین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین

قوباد تاڵه‌بانی، گه‌شبینی خۆی به‌رانبه‌ر به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی؛ ده‌شڵێت، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند "گه‌شبینن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ مۆر بكه‌ن."
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه. گوتیشی: دوای ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیبووی: هەردوو وەفدی باڵای دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 18ـی ئاداری 2025، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەرێییان کرد.
پشتیوان سادق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، لە کۆبوونەوەکەدا، گەیشتینە دواڕەشنووسی دیدگەی هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
کۆتا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بوو، کە درێژکراوەی کۆبوونەوەی پێشووتر بوو کە لە سلێمانی بەڕێوە چوو، لە کۆبوونەوەکەداڕەشنووسێکی 15 لاپەڕەیی ئامادەکرابوو کە بنەما بێت بۆ کاری هاوبەش و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.